به‌غدا هاوسه‌ر و منداڵه بيانييه‌كانى ريزى داعش ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانيان ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق 300 منداڵ و ژن له خێزانى چه‌كدارانى داعش دواى ده‌ستگيركردنيان ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانيان ده‌كاته‌وه.
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا نوره‌دين قبلان رايگه‌ياندووه، به سێ كاروان 1200 كه‌س له كه‌سوكار و خێزانى چه‌كدارانى داعشه بيانييه‌كان ره‌وانه‌ى وڵاتانيان ده‌كرێنه‌وه.
گوتيشى: ئه‌و كه‌سانه له سنوورى قه‌زاى تلكێفى باكوورى مووسڵ ده‌ستبه‌سه‌رن و چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كانيان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى نه‌ينه‌وا مانگى ئه‌يلوولى رابردوو، ئاشكرايكردبوو، 509 ژن، 813 منداڵ كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ره‌گه‌زنامه‌ى 13 وڵاتى ئه‌وروپى و ئاسيايى و ئه‌مريكا گه‌يه‌ندراونه‌ته قه‌زاى تلكێف.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردبوو، كه 300 ژنيان ره‌گه‌زنامه‌ى توركيايان هه‌يه.
ئه‌نجوومه‌نى نه‌رويج بۆ كۆمه‌ككردنى په‌نابه‌ران پێشتر هاوكارى ئه‌و خێزانانه‌ى كردووه و رايگه‌ياندووه، زۆرينه‌ى ره‌هاى ده‌ستگيركراوه‌كان خه‌ڵكى توركيا و ئازربێجان و رووسيا و تاجيكستانن.