نانێكی تایبه‌ت له هاڕڕاوه‌ی سیسركه ده‌كه‌وێته بازاڕ
K24 – هه‌ولێر:
له‌مڕۆ به دواوه، جۆرێكی دیكه‌ی نان و كولێره، له بازاڕه‌كانی هێلسینكی پایته‌ختی فینلاند ده‌رده‌كه‌وێت، كه به هاڕڕاوه‌ی سیسركه و حه‌شه‌راتی دیكه‌ی وشككراوه درووست ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "helsingin sanomat "، روونیده‌كاته‌وه، هاڕڕاوه‌ی سیسركه وحه‌شه‌راته‌كه، له‌گه‌ڵ بڕێك ئاردی ئاسایی تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و جۆره نانه‌ی لێدرووست ده‌كرێت، هه‌ر نانێكیش بڕی 70 سیسركه‌ی وشككراوه‌ی ده‌وێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ر كولێره‌یه‌ك، بڕێكی كه‌م ئه‌و هاڕڕاوه‌یه‌ی تێدایه، كه ره‌نگه بگاته نزیكه‌ی 3%، ئه‌وه‌ی دیكه ئاردی ئاساییه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، تا ئێستا نه‌توانراوه هاڕڕاوه‌ی حه‌شه‌راته‌كه له ته‌واوی نانه‌واخانه‌كان دابین بكرێت و كورتی هێناوه، به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
یوهانی سیباكۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نانه‌واخانه‌ی فینلاند، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نانه نوێیه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه، هاڕڕاوه‌ی سیسركه و حه‌شه‌رات، ترشه چه‌وری به سوودی تێدایه، كالسیۆم ئاسن و ڤیتامین بی 12ش له خۆ ده‌گرێت.
نرخی یه‌ك كولێره‌ی ئه‌و هاڕڕاوه تایبه‌ته‌ش، 4 یۆریۆیه، له‌كاتێكدا نرخی كولێره له ئاردی ئاسایی له بازاڕه‌كانی فینلاند ته‌نها 2 بۆ 3 یۆریه.