لایەنەکان داوای یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك دەکەن
K24- هه‌ولێر:
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و سه‌رجه‌میان واژۆیان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرد، كه جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك ده‌كات و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پێویسته پرسی پارێزگاری كه‌ركووك یه‌كلایی بكرێته‌وه و پێشمه‌رگه‌ش بگه‌ڕیته‌وه سنووره‌كانی پێش 16 ئۆكتۆبه‌ر.
بڕیاریشه به‌یاننامه‌كه ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و داواشده‌كه‌ن، بۆ له‌مه‌ودوا له بری لایه‌نه سیاسییه‌كان، كێشه و بارودۆخی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
به‌گووته‌ی خۆیان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌ن سیاسییه‌كانی كه‌ركووك له‌سه‌ر بارودۆخی شاره‌كه‌یان، چونكه ئه‌وان رای هاوبه‌شی خۆیان و داواكارییه‌كانیان به‌واژۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه كودرستانییه‌كان گه‌ڵاڵه كردووه و ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن، ئیتر ده‌بێت پرسی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌جۆرێك هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌توانێت كه‌ركووك بكاته گۆڕه‌پانی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و كه‌سییه‌كانی خۆی.
H.B