عه‌بادی واده‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له گوتاری هه‌فتانه‌یدا واده‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، به‌ر له هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كه‌ین.
عه‌بادی گوتیشی: "سیسته‌می وه‌زیفی و لیستی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان له سیسته‌می زانیاری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیاوازه" و گوتی: "هیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ست نییه، چ له‌ڕووی ژماره یاخۆد زانیارییه‌كان".
عه‌بادی له به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین دوو مووچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵین و سیته‌مه‌كه‌ش وه‌ك سیسته‌می به‌غدا لێده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كوردستان زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هه‌نارده ده‌كات، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی له 10%ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق پێكده‌هێنێت"، دووپاتیشیكرده‌وه، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجكردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
ماوه‌ی شه‌ش مانگه عه‌بادی بانگه‌شه بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام تائێستا هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه داویه‌تی، هیچیان نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
H.B