له پارێزگای سلێمانی 8 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سلێمانی هه‌شت كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان
ئه‌نجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
پێنج ئافرەتی تەمەن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو تەمەن 57 و 37 و 26 ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای رانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
23 ئایار 2020