روحانی جارێكی دیكە بە سەرۆك كۆماری ئێران ھەڵبژێردرایەوە
K24 - ھەولێر
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران سەركەوتنی حەسەن روحانی لە ھەڵبژاردنەكان وەك سەرۆك كۆماری ئێران راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاشكرای كردووە كە 40 ملیۆن كەس بەشداریان لە ھەڵبژاردنەكانی ئێران كردووە كە دوێنێ بەڕێوەچوو، بە گوێرەی دوایین ئاماری دەستەی ھەڵبژاردنەكانی ئێران تا ئێستا حەسەن روحانی زیاتر لە 22 ملیۆن دەنگی بە دەستھێناوە، لە بەرامبەردا ئیبراھیم رەئیسی زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگی بە دەستھێناوە.
چوار پاڵێوراو بۆ كورسی سەرۆك كۆماری ئێران خۆیان كاندید كردبوو، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران پاڵێوراوی میانڕه‌وه‌كان و ئیبراهیم ره‌ئیسی پاڵێوراوی پارێزگاران، كه له لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران و سوپای پاسداران پشتیوانی ده‌كرێت، دوو كاندیدی سه‌ره‌كی و سه‌رسه‌ختی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى ئێران بوون، بە گوێرەی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران روحانی توانی جارێكی دیكە زۆرینەی دەنگەكان بە دەست بھێنێت و ببێتەوە سەرۆك كۆماری ئێران.
دوایین ئامارە بەراییەكانی دەستەی ھەڵبژاردنەكانی ئێران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران بەمشێوەیە.
کۆی ده‌نگه‌كان 40076729
ده‌نگه‌په‌سندكراوەكان 38914470
حه‌سه‌ن روحانی 22796468
ئیبراهیم ره‌ئیسی 15452194
مسته‌فا میر سەلیم 455211
مسته‌فا هاشمی تەبا 210597