لەسەر خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات لێپرسینەوە لەگەڵ ترەمپ دەكرێت

"دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمەریکا رەوانەی سینات دەکرێت"

K24 - ھەولێر

میچ مەکۆنێل، سەرکردەی کۆمارییەکان کە زۆرینەی سیناتی ئەمەریکا پێکدەھێنن ئاشكرای كرد، لەم دوو رۆژەدا بڕیاری لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمەریکا رەوانەی سینات بکرێت و رۆژی سێشەممەی داھاتووش لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپ لە سینات دەست پێدەکات.

 لێدوانەکەی میچ مەکۆنێڵ، دوای ئەوە دێت کە نانسی پێڵۆسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا رایگەیاند: "دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئەمەریکا بە زووترین کات رەوانەی سینات دەکرێت".

بەتۆمەتی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و بەربەست دروستکردن لەبەردەم کۆنگرێس دیموکراتەکان کە زۆرینەی کۆنگرێس پێکدەھێنن پرۆژە یاسای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایان پەسەند کرد. ئەگەر لە سیناتیش پەسەند بکرێت سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆمارییەکان کە لە پارتەکەی ترەمپن زۆرینەی سینات پێکدەھێنن، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەوڵەکانی دیموکراتەکان لە سینات شکست پێبێنن.

ھ.م