يه‌كگرتوو واده‌ى كۆنگره‌ى گشتى پێشده‌خات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌شدارى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌ت ناكه‌ن و راشيگه‌ياند، بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ كۆنگره‌ى داهاتوويان پێشخستووه.
له به‌لاغى كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ى به‌لاغه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕيارانه دراوون:
یه‌كه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شدارینه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له پۆسته سه‌ره‌كیيه‌كانی حزب له‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن.
سێیه‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتی حیزب بۆ ماوه‌ی 6 مانگ.
چواره‌م: پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.