كێ ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ؟
رۆژنامه ماركای ئیسپانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی به‌شی ئینگلیزییه‌كه‌ی به ناونیشانێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ چی به‌سه‌ر دێت؟
خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر كه ساڵانه له لایه‌ن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ له مانگی دێسێمبه‌ری هه‌موو ساڵێك پێشكه‌ش ده‌كرێت، خه‌ڵاته‌كه‌ش به ده‌نگی 193 رۆژنامه‌نووس له سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی دیكه دواده‌كه‌وێت.
ماركا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كان ده‌ستپێنه‌كه‌نه‌وه به‌رپرسانی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ناتوانن خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش بكه‌ن، چونكه دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبه‌ری یانه‌ی لازیۆ خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه له‌سه‌ر ئاستی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا و له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرین نزیك بووه‌ته‌وه و كێبڕكێی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینیش ده‌كات.
یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له 1956 دابه‌شكرا و درایه ستانلی ماتیۆی یاریزانی ئینگلیزی پێشووی یانه‌ی بلاكپوول، دوایین خه‌ڵاتیش به‌خشرایه لیۆنێل مێسی كه شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی بوو كه ده‌یباته‌وه و تاكه یاریزانیشه كه زۆرترین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردووه‌ته‌وه، له پله‌ی دووه‌میش كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێت كه هه‌ڵگری 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه.