کورتهێنانی بودجەی ئەمریکا لە دوو مانگدا 12% بەرزدەبێتەوە
K24 - ههولێر:
بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەی بودجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کورتهێنان لە بودجەی وڵاتەکە بە ریژەی 12 لە سەدا و بە بڕی 342 ملیار دۆلار لە هەردوو مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم بەرزبووەتەوە، هەروەها لەسەر بنەمای ساڵانەش کورتهێنانی بودجە بە بڕی 36 ملیار دۆلار لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی دارایی بەرزبووەتەوە.
لە داتاکاندا هاتووە، داهات بە رێژەی 3 لە سەدا لە سەر بنەمای ساڵانە لە دوو مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە و 471 ملیار دۆلاری تۆمارکردووە.
لە هەمان کاتیشدا خەرجییەکانی حکوومەت بە رێژەی 6 لە سەدا بۆ 813 ملیار دۆلار لە هەمان ماوەدا بەرزبووەتەوە.
ئ. م