كه‌لار.. ره‌شه‌با یارییه‌كی منداڵان ده‌بات و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له شاری كه‌لار، ره‌شه‌بایه‌كی توند، یارییه‌كی هه‌وایی منداڵان ده‌بات و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانییان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش به سه‌ختی برینداربوو.
هه‌ڵگورد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار رایگه‌یاند، منداڵه برینداره‌كه ئێستا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و برینه‌كه‌شی سه‌خته.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، یارییه‌كه له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاریانی شاری كه‌لار دانراوه، كه خلیسكانێیه‌كی هه‌واییه و كێشه‌كه‌ی هێنده قورس نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌شه‌بایه خۆی بگرێت.