خوێندن له پێنج قوتابخانه‌ى كورديى داقووق هه‌ڵپه‌سێردرا
K24 – كه‌ركووك:
به هۆى چۆڵبوونى گونده كوردييه‌كان و ئاواره‌بوونى دانيشتوانيانه‌وه، پرۆسه‌ى خوێندن له پێنج قوتابخانه‌ى خوێندنى كورديى سنوورى داقووق هه‌ڵپه‌سێردرا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، به‌ڕێوبه‌رى پێنج قوتابخانه‌ى خوێندنى كورديى سنوورى داقووق، نووسراويان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ى كورديى له كه‌ركووك و داوايان كردووه، قوتابخانه‌كانيان دابخرێن و خوێندن تێياندا هه‌ڵپه‌سێردرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوايه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، خه‌ڵكى گونده كوردييه‌كانى سنوورى داقووق، ئاواره بوون و گونده‌كانيان به‌جێهێشتووه و قوتابخانه‌كان قوتابييان نه‌ماوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى كورديى كه‌ركووك ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر داخرانى قوتابخانه‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنى خوێندنى كورديى له‌و ناوچانه تا ئه‌و كاته‌ى ره‌وشى گونده‌كان ئاسايى ده‌بێته‌وه.
ناوى ئه‌و قوتابخانانه‌ى خوێندن تێياندا راگيراوه:
1.قوتابخانه‌ى گوندى فه‌ريق.
2.قوتابخانه‌ى گوندى جنكلاوه.
3.قوتابخانه‌ى گوندى ئه‌لبونه‌جم.
4.قوتابخانه‌ى گوندى عه‌لى سه‌را.
5.قوتابخانه‌ى گوندى مه‌تيق.