به فه‌رمی بارسێلۆنا كۆتینهۆی له‌ده‌ستدا
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی جۆری پێكانه‌كه‌ی فیلیپ كۆتینهۆی راگه‌یاند و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه، پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ریانخستووه كۆتینهۆ پێكانه‌كه‌ی له رانی چه‌پیه‌تی و پێویستی به دوو بۆ سێ هه‌فته‌یه بۆ چاكبوونه‌وه.
به‌مهۆیه‌وه كۆتینهۆ له یاریی داهاتوو بارسێلۆنا له لالیگا به‌رامبه‌ر ریال بێتیس یاریی ناكات و گومانیش ده‌كرێت بتوانێت به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریی بكات، جگه له دابڕانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بڕازیل.
ئه‌م ناوه‌راستكاره بڕازیلیه له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی بوو، كه له‌م یارییه‌دا بارسا خاڵێكی له ئینته‌ر وه‌رگرت و گه‌یشتنی به قۆناخی شازده مسۆگه‌ر كرد.