زه‌ریف: ئاماده‌ی هاوكارین له‌گه‌ڵ برایانمان له‌ كوردستان

"له‌ ناوچه‌كه‌دا یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه‌"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

وەزیری دەرەوەی ئیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، هەوڵدان بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و کوردستانێکی ئاوەدان بۆ ئێران تەنیا داواکارییەك نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتەوە هەیە. "ئێمە یا پێکەوە بە ئاشتی دەژین یا هەموومان پێکەوە تووشی شەڕ دەبین".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "ئێمە ئامادەین لەگەڵ خوشک و براکانمان لە کوردستان هاوکاری بکەین، بۆ پێشکەوتن و گەشەی کوردستان لە ناو عێراقێکی یەکگرتوودا، کوردستانێکی پێشکەوتوو و ئارام".

گوتیشی: "عێراقی یەکگرتوو و کوردستانی ئاوەدان بۆ ئێمە تەنیا داواکاری نییە، بەڵکو پێویستییەکە بۆ ئایشی نیشتمانی. ئێمە لە ناوچەیەکدا پێکەوە دەژین. بەو مانایەی پێکەوە لە ئاشتیدا دەژین یا پێکەوە تووشی شەڕ و ئاژاوە دەبین. پێکەوە ئابوورییەکی پێشکەوتوومان دەبێت یا هەموومان پێکەوە بە دەست کێشەی ئابوورییەوە ئازار دەچێژین".