پێرێز بۆ وه‌رزی داهاتوو ناوی 5 یاریزان بۆ زێدان پێشنیار ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كه، سه‌رۆكی ریال مه‌درید به راوێژ له‌گه‌ڵ زێدان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ هاوینی داهاتوو یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی لوكا مۆدریچ بگوازنه‌وه كه ئێستا ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه و ناتوانێت به درێژایی 90 خوله‌ك به ئاستێكی جێگیر یاری بكات.
لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له دوو وه‌رزی رابردوو رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ری له چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌كانی ریال مه‌درید هه‌بووه و 2 ساڵه له پێكهاته‌ی ساڵی فیفا دایه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید 5 یاریزانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو بۆ زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ر پێشنیار كردووه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه (دی برۆین ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (نێیمار ـ پاریس سانجێرمان)، (پۆڵ پۆگبا ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، (كریستیان ئێریكسن ـ تۆتێنهام)، (ماركۆ ڤیراتی ـ سانجێرمان).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 4 یاریزانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا ماتیۆ كۆڤاسیچ وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مۆدریچ و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ ده‌كرێته‌وه.