داعش كوردانی كه‌ركووك له گونده‌كانیان ده‌رده‌كات و هێزه عێراقییه‌كانیش بێده‌نگن
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، چالاكی چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك تادێت زیاتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی به‌ڕۆژ له‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانه، به‌شه‌و به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ونه ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه و دووپاتیكرده‌وه، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك درووست بووه.
به‌گوێره‌ی سایتی شه‌فه‌ق نیوز، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك ئاشكرایكرد، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، هێزه عێراقییه‌كان نه‌یانتوانیوه ئاسایشی هاووڵاتییان له‌و ناوچانه بپارێزن و رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بۆ ناوچه‌كه بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به زیادبوونی ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرد و گوتی، به‌شه‌و چه‌كدارانی داعش به‌ئاشكرا له شه‌قامه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه و رێگری له هامشۆی خه‌ڵكی له رێگای كه‌ركووك ـ به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ی وه‌ستاندنی ئۆتۆمۆبیلی هاووڵاتیانه‌وه تاوانی كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، جووڵه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له سنووری قه‌زای حه‌وێجه و داقووق زۆر لهپێشان زیاتر بووه و چه‌ندین جار هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌ندین سه‌رباز و پۆلیسیان كوشتووه. وه‌ك حه‌مه عه‌لی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن رێگری له داعش بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا نه‌یانتوانیوه پارێزگاری له خه‌ڵكی بكه‌ن و سنوورێك بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه دابنێن.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر نیازێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه هه‌بێت، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئمنییهكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه به‌بێ بوونی هێزه كوردستانییه‌كان هێزه عێراقییه‌كان به‌ته‌نیا ناتوانن پارێزگاری له‌و ناوچانه بكه‌ن، شه‌ش مانگی رابردووش گه‌واهیده‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
وته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركووك هۆشداریدا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ چالاكییه‌كانی داعش دانه‌نرێت، ئه‌وا رووبه‌رێكی فراوانتر له سنووری كه‌ركووك داگیر ده‌كه‌ن و شكست به هێزه عێراقییه‌كان ده‌هێنن.
سه‌باره‌ت به سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووكیش، حه‌مه عه‌لی جه‌ختی كرده‌وه، تاوان و دزیكردن بوونه‌ته دیارده له‌و ناوچانه، به‌تایبه‌ت دزینی ئۆتۆمۆبیل و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان و تاڵانكردنیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی داقووق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری داقووق كه ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كوردن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه، كه پێویسته گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا خه‌ڵكی گوندی فه‌ریق غادروا ئه‌مڕۆ گونده‌كه‌یان چۆڵكردووه، چونكه به‌شه‌و چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمۆبیل به‌ئاشكرا به‌ناو گونده‌كه‌یاندا ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌وره‌ها فاروق ئه‌حمه‌د گوتی، مه‌ترسی زۆر هه‌یه كه هێزه عێراقییه‌كان گونده‌كانیان فه‌رامۆش بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی داعش داگیریان بكات و دواتر به پاساوی ئازادكردنه‌وه، گونده‌كانیان بڕووخێنن و وێران بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی كورد له ناوچه‌كه بسڕنه‌وه.
H.B