فەلاح مستەفا: عێراق و ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی دیکە دان

کورد لە داهاتووی خۆی لە عێراق دڵنیا نییە
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دەدات و دەڵی عێراق و ناوچەکە لە لێواری شەرێکی دیکە دان و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات رێگە لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بگرێت.

فەلاح مستەفا لە پانێڵێکدا لە لوتکەی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھایفاکس کە وەزیری پێشووی دەرەوەی ئیسرائیلیش تێیدا بەشدار بوو رایگەیاند کورد لە داھاتووی خۆی لە عێراق دڵنیا نیە و عێراق بەرەو وڵاتێکی ئیسلامی و تایفی دەراوت لە بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی دوور کەوتووەتەوە.