كه‌ركووك.. گه‌وره‌ترین دزی ئینته‌رنێت ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین دزیكردن له هێڵی ئینته‌رنێتی عێراق ئاشكرا كرا، كه به به‌های مانگانه‌ی زیاتر له 47 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
به گوێره‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، له پارێزگای كه‌ركووك گه‌وره‌ترین دزی له تۆڕی ئینته‌رنێتی سه‌مفۆنیك ئاشكرا كراوه.
به گوێره‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ئه‌و دزییه له هه‌ردوو پێگه‌ی كۆمپانیاكانی ئیرتنك و ئای كیو روویداوه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌دا گیراوه كه ئینته‌رنێت له تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كه ده‌دزن و له شێوه‌ی گوژمه‌ی 10 گێگا بایتی ده‌یبه‌ن.
ا. م