داعش له حه‌ويجه حه‌وت هاووڵاتى سه‌ر بڕى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له حه‌ويجه حه‌وت هاووڵاتيان سه‌ربڕيوه.
سه‌رچاوه‌كه، روونيكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانى داعش له دواى نوێژى جه‌ژن ئه‌و تاوانه‌يان ئه‌نجامداوه.
حه‌ويجه كه‌وتووه‌ته دوورى 55 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى كه‌ركووك.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و هاووڵاتيانه به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ هێزه عێراقييه‌كان تۆمه‌تبار كراوون.
زانيارى ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتووه، كه هاووڵاتييه‌كان به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه كوژراوون.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منييه به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاوبكرێته‌وه، باسى له‌وه‌شكردووه، داعش جه‌سته‌ى هاووڵاتييه‌كانى پارچه پارچه كردووه.
تا ئێستا داعش زاڵه به‌سه‌ر قه‌زاى حه‌ويجه و ناحييه‌كانى ره‌شاد و عه‌باسى و زاب و ريازى هه‌ڵكه‌وتوو له باشوورى كه‌ركووك.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه نيوز.