یەكێتی ھەوڵدەدات پۆستی پارێزگاری كەركووك یەكلایی بكاتەوە

"تا من ئامادەنەبم ناتوانن دانیشتنەكە بەڕێوەببەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

تا ئێستا پۆستى پارێزگارى کەرکووك بۆ یەکێیتى نیشتیمانى کوردستان یەکلایى نەبووەتەوە، یەکێتى دەیەوێت ئەو پۆستە لە رێگاى دەنگى ئەندامانى ئەنجوومەنەوە یەکلایى بکاتەوە، هەوڵەکانیشى لەو پێناوەدایە کە رێژەی یاسایى دانیشتنەکانى ئەنجوومەن تەواو بکات، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە دانیشتنەکان دەست پێبکات و بڕیار لەسەر دانانى کەسێك بدات بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکووك، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای کەرکووکیش لە هەولێرەوە دەڵێت: "ئەگەر رێژەی یاسایش تەواو بێت ئەوا ناتوانن دانیشتنەکان دەست پێبکەن تا ئەو کاتەى من ئامادە دەبم بۆ بەڕێوبەردنى دانیشتنەکان".