ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له خانه‌قین روویدا
K24 - گه‌رمیان:
كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و 20ی حوزه‌یرانی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیی له ناو كافتریایه‌كی ناوه‌ڕاستی خانه‌قین روویدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش ژماره‌یه‌ك بریندارن هه‌ن و تا ئێستاش چوار بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه.
له باره‌ی ورده‌كاری كرده‌وه خۆكوژیه‌كه‌ش، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا به نارنجۆك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كافتریاكه و نارنجۆكی یه‌كه‌م ته‌قاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی نارنجۆكی دووه‌م بته‌قێنێت، به‌خۆیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمی خۆكوژیه‌كه له‌ناو كافتریاكه‌دا ماوه و به‌شێك له پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ش ماوه و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش چاوه‌ڕێی تیمی پسپۆڕن بۆمبه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند، ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌یان داخستووه و به دوكاندارانیشیان راگه‌یاندووه بچنه‌وه ماڵه‌كانییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه‌ش باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا به‌یانی ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م