به ڤیدیۆ.. پێشكه‌شكارێك له په‌خشی راسته‌وخۆ له ستۆدیۆ راده‌كات
K24- هه‌ولێر:
لوبنا عه‌سه‌ل، پیشكه‌شكاری كه‌ناڵی "الحیاة"ی میسری له په‌خشی راسته‌وخۆ و له‌به‌ر چاوی بینه‌ران له‌كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌لقه‌ی دووه‌م رۆژی جه‌ژن له به‌رنامه‌ی "حه‌یات الیوم"، له ئاژه‌ڵێك ده‌تۆقێت و ستۆدیۆ جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه تایبه‌ت بوو به دیداری ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زان به‌رنامه‌ی نمایشكارییان هه‌بوو. له‌كاتی میوانداریكردنی ئیبراهیم سه‌لمانی ئه‌كته‌ر، كه به‌رنامه‌ی "كریزی تاكسی" له‌و كه‌ناڵه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرد، باسیان له بڕگه‌یه‌كی ئه‌و به‌رنامه‌یه به ناوی "النسناس" ده‌كرد، كه له‌و بڕگه‌یه‌دا مه‌یمونێك به‌شدار بووه، بۆیه ئه‌و ئه‌كته‌ره مه‌یمونه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه ستۆدیۆ.
كاتێكیش پیشكه‌شكاره‌كه هه‌وڵی دا یاری له‌گه‌ڵ مه‌یمونه‌كه بكات، مه‌یمونه‌كه‌ش كه زۆر بزۆك بوو كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو و پڕی قاچی پێشكه‌شكاره‌كه‌ی ده‌دا، پێشكه‌شكاره‌كه‌ش چه‌ندین جار هه‌وڵیدا له‌خۆی دوور بخاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی كۆنترۆڵی ئاژه‌ڵه‌كه بكات و لێی تۆقی، بۆیه دوای به‌هاناوه‌چوونی میوانه‌كان و ئه‌وانه‌ی پشت كامێرا، بڕیاریدا له ترسان ستۆدیۆ جێ بهێڵێت، ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی پێكه‌نیناوی خوڵقاند، چ بۆ ئه‌وانه‌ی ناو ستۆدیۆ، یانیش بینه‌رانی به‌رنامه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆ.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌یان هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
H.B
مشهد في غاية الطرافة حصل للإعلامية لبنى عسل #النسناس_بقاليلو pic.twitter.com/Rb0tIi1xZX
— Abdlmonem fahmy (@AbdelmonemFahmy) May 26, 2020