له هه‌ڵه‌بجه 3 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، (3) كه‌سی دیكه له هه‌ڵه‌بجه تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌نجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، پیاوێك تەمەن 49 ساڵ و ئافرەتێك تەمەن 46 ساڵ و منداڵێك تەمەن 7 ساڵ، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە. هەموویان دانیشتووی ناحیەی خورماڵن.
وەزارەتی تەندروستی
4ی حوزەیران 2020