كازمی له تاران: ناهێڵین له خاكی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئێران بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و خۆبه‌دوورگرتن له سووڕگه (میحوه‌ر)ی سیاسی بنیاتنراوه. هه‌ربۆیه عێراق رێگه نادات له خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك روو له كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
كازمی ئه‌وه‌شی بیرهێنایه‌وه، كه ئێران پشتیوانی عێراق بووه له شه‌ڕی دژ به داعشدا و گوتی: هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانی و هاوكارییه‌ی ئێران له یاد ناكه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی گوتی: ئێران له توانایدا هه‌یه له رووی ته‌ندرووستی و داووده‌رمانه‌وه پێداویستی عێراق دابین بكات.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ كازمی باسمان له پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و جه‌ختمان كرده‌وه، ئێران په‌یمان ده‌دات، به هه‌موو توانایه‌وه شانبه‌شانی عێراق بوه‌ستێت و پشتیوانی به‌غدا بكات.