داوا دهكرێت پرسه به یهكجاری له ههرێمی كوردستان ههڵبگیرێت
K24- ههولێر:
ژمارەیەك مامۆستای ئایینی ئیسلام، داوا دەكەن دانانی پرسە بەیەكجاری لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت، چونكە دەبێتە ھۆی بارگرانییەكی زۆر لەسەر ھاوڵاتییان، لەكاتێكدا ئەسڵی پرسە ئەوەیە، كه باری سەرشانی خاوەن پرسەكە سووك بكرێت، چەندین جاریش لەرێگای بەرەو پرسە كارەساتی گەورە روویداوە.
بۆ ئهو مهبهستهش نزیکەی ٣٠٠ مامۆستای ئایینی، داوادەکەن دوای تەواوبوونی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دانانی پرسە هەر بەیەكجاری لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە بكرێت، ئیتر دانانی پرسە بەم شێوەیە لەهەرێمی کوردستان کۆتایی بێت.
بۆ ئەمەش هۆکاری شەرعی خۆیان دەخەنە روو و دەڵێن: خەڵك هەبووە بە خاوەن پرسەی گوتووە: باوی مریشك نەماوە، کەبابمان بۆ داوا بکە.
H.B