لە رەققە ھێرشێكی فراوان بۆ سەر داعش دەستیپێكرد

ھەسەدە ھێرشی كردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازی گەورەی داعش

K24 - ھەولێر

ھێزەکانی سووریای دیموکرات هێرشێکی فراوانیان لە باکووری رەققە بۆ سەر بارەگاكانی داعش دەستپێکرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هەسەدە هێرشێکی فراوانی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی گەورەی داعش لە باکووری رەققە دەستپێکرد.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ فەرماندەیی هەسەدە، دەستپێکردنی شەڕی شاری رەققە رابگەیەنێت.

ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی فورات" بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەكانی سنووری رەققە رۆژی 5 تشرینی دووەمی 2016 دەستیپێكرد و ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە سێ قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە، ناوچەیەكی زۆریان لە دەوروبەری رەققەیان كۆنترۆڵكرد و بۆ یەكەمجاریش چوونەتە ناو سنووری پارێزگای دێرەزۆر. دواتر لە 21 ئاداری 2017 ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكەی تەبقە لە رۆژئاوای شاری تەبقە دەستیپێكرد و رۆژی 11 ئایاری 2017 تەبقە لەلایەن ھێزەكانی سووریای دیموكراتیك كۆنترۆڵكرایەوە.