فراكسیۆنه‌كانی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تیمی پارتی له‌ حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌

به‌ وردی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌نوكه‌ییان تاوتوێ كرد

K24- هه‌ولێر:

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كانی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ تیمی پارتی له‌ حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد.

له‌ پۆستێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پشتیوان سادق نووسیویه‌تی: ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی 5ـی 2020، فراکسیۆنەکانی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیرەکان و تیمی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

وه‌ك راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی فراکسیۆنەکانی پارتی و تیمی پارتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.

وه‌زیری ئه‌وقاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پرۆسەی چاکسازی و گەیشتنی بە چ هەنگاوێك، بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی کوردستان، ئاستی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەردوولا، پرسی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەت لەلای سەرمایەداران، ئەو باسانەبوون، کە بەوردی قسەیان لەسەرکرا.

H.B