هاووڵاتییان لە بڕیارێکی لێخۆشبوون ئاگادار دەکرێنەوە

K24 – هەولێر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و کرێی خۆڵ و خاشاک و ڕسووماتی پیشەیی وهەڵواسینی تابلۆ، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لەداشکاندنی 20% و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 27ـی نیسانی 2024، لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 247 تایبەت بە لێخۆشبوونی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاووڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکات کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و کرێی خۆڵ وخاشاک و ڕسووماتی پیشەیی وهەڵواسینی تابلۆ؛ بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لەداشکاندنی 20% و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

27ـی 4ی 2024