هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد كۆچی دوایی كرد
K24- سلێمانی:
ئه‌مڕۆ عه‌باس ژاژڵه‌یی، هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
عه‌باس ژاژڵه‌یی، یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی شاری سلێمانی، كه رۆڵێكی كارای له نواندن له ده‌یان شانۆگه‌ری و درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كوردیدا گێڕاوه.
هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی به كاری نواندن كردووه و به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، هه‌ریه‌ك له سیڤان و سۆران كه دوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردن، كوڕی هه‌نه‌رمه‌ندی كۆچكردوون.
H.B