سه‌دان به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسى تايبه‌ت به كورد له په‌يمانگه‌يه‌كى رووسيا بێ ناز كه‌وتوون
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یمانگای ده‌ستنوسی رۆژهه‌ڵاتناسی، كه له ساڵی 1818 له شاری سانك - پیته‌ربورگی رووسیا دامه‌زراوه، سه‌دان به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسى ده‌گمه‌ن له باره‌ى كورده‌وه ئه‌رشيف كراوون و تا ئێستا وه‌ك پێويست سووديان لێ وه‌رنه‌گيراوه و وه‌رنه‌گێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
ئه‌و په‌يمانگه رووسييه ئامانج لێی لێكۆڵینه‌وه و ناسینی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه. به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه ده‌ڵێت: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یمانگاكه، توێژه رووسه‌كان بایه‌خێكی زۆریان به كورد داوه. ئێستا به‌رهه‌می هه‌وڵ و كۆششی رۆژهه‌ڵاتناسه رووسه‌كان، سه‌دان به‌رهه‌می دانسقه‌یه له‌سه‌ر كورد، كه تاهه‌نووكه له ناو ره‌فه‌كاندا بێ ناز كه‌وتوون.
ئیرینه فیۆده‌رۆڤنه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ده‌ستنووسی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌كادیمیای زانستی رووسی سانك - پیته‌ربورگ تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، پێویسته ئه‌وه بڵێم هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی په‌یمانگاكه، پرسی كورد بووه‌ته جێی بایه‌خ و گرنگی پێدانی توێژه‌رانی رووسیا، میخایل ڤۆلكۆڤ له ساڵی 1826 باسێكی ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌ستنوسی شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی بڵاوكرده‌وه، دواتر توێژه‌ری دیار و هه‌ڵكه‌وتوو پیۆته‌ر لێرخ، كاری له‌سه‌ر دۆزی كورد كرد. هه‌روه‌ها ئۆگه‌ست ژابای دیپلۆمات، ده‌ستنووسه گرنگه‌كانی كوردی كۆكرده‌وه و یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردیشی دانا. پاشا ڤلادیمێر مینۆرسكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌كی كورد بڵاوكرده‌وه.
گوتيشى: دواتر چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ربازی و دیپلۆماسی لێهاتوو كه چه‌ندین زمانی رۆژهه‌ڵاتیان ده‌زانی، ده‌ستیان به‌كاركردن كرد له‌سه‌ر داب و نه‌ریت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گه‌لی كورد، تا ساڵانێكی زۆر دیپلۆماتكاران و سه‌ربازییه‌كان كاریان ده‌كرد و یارمه‌تی زۆریان له گه‌شه‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی پێشكه‌شكرد.