نێچیرڤان بارزانی بۆ خێزانەکەی چەمچەماڵ خەمبارە
K24 – هه‌ولێر:
دوێنی شەو 16/12/2018، له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ماڵى هاووڵاتييه‌ك ئاگرى گرت و به‌و هۆيه‌وه سێ منداڵى خێزانێك گيانيان له‌ده‌ستدا و دايكيشيان به سه‌ختى سووتاوه، بۆ ئەوەش سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "کاره‌ساتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی ماڵێکی چه‌مچه‌ماڵ که تیایدا سێ منداڵ گیانیان له ده‌ست دا و دایکیان به سه‌ختی بریندار بوو، له ناخه‌وه هه‌ژاندمی".
دەشڵێت: " هاوبه‌ش و هاوخه‌می خانه‌واده‌یانم. چی پێویست بێت، هاوکار ده‌بین. داواى ئاگایی و خۆپاراستنى باشتر له هاووڵاتيان ده‌كه‌م".
قوربانییەکان يه‌كێكيان ته‌مه‌نى يه‌ك ساڵه و دووه‌ميان ته‌مه‌نى 2 ساڵه و گه‌وره‌كه‌شيان ته‌مه‌نى 5 ساڵه و دايكه ته‌مه‌ن 23 ساڵييه‌كه‌شيان به رێژه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى جه‌سته‌ى سووتاوه و ژيانى له مه‌ترسيدايه.
H.J