ئێران.. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاشكرای ده‌كات كێ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر موڵكی هاووڵاتیان
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، هێرش ده‌كه‌نه موڵك و ماڵی هاووڵاتیان.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه له كامێركانی چاودێری تۆماركراوه، ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه ئێرانییه، جام و په‌نجه‌ره‌ی خانووه‌كه ده‌شكێنن، به گوێره‌ی گوته‌ی چالاكوانانیش هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ماڵ.
رووداوه‌كه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری شیرازه، به‌ڵام پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، خۆپیشاندانده‌رانیان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵی تایبه‌تی هاووڵاتیان.
ئ. م