له ئێران پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستيپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئيسلامى ئێران و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی شار و گوند له ئێران ده‌ستیپێكرد.
كاتژمێر 08:00 رۆژی هه‌ینی دوازده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئيسلامى ئێران و پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی شار و گوند له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئاماری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنى سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ 56 ملیۆن و 410 هه‌زار و 236 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و له‌م ژماره‌یه‌ش ملیۆنێك و 350 هه‌زار و 294 كه‌س یه‌كه‌مجار ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
63 هه‌زار و 429 سندووقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار و گوند دانراون، كه له هه‌ر وێستگه‌یه‌كدا دوو سندووق به جیا بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن دانراون.
به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاند, ملیۆنێك و 150 هه‌زار كه‌س بۆ ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن راسپێردراون و هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و شیاوی درێژكردنه‌وه‌شه.
هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له 102 وڵات له 132 نوێنه‌رایه‌تی ئێران له ده‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
چوار پاڵێوراو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌شدارییان كردووه، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران پاڵێوراوی میانڕه‌وه‌كانه و ئیبراهیم ره‌ئیسی پاڵێوراوی پارێزگارانه، كه له لایه‌ن عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری ئێران و سوپای پاسداران پشتیوانی ده‌كرێت، دوو كاندیدی سه‌ره‌كی و سه‌رسه‌ختی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تى ئێرانن.