"هاوپهیمانان رۆڵیان له پرۆسهی چاكسازی ههیه"
K24 – ھەولێر:
ھاوپەیمانان لە پرۆسەی چاکسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگە رۆڵیان ھەیە. ئەوان زیاتر یەکخستنەوە و رێکخستنی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەت بەگەڕدەخەن. ھەروەھا وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەو پرۆژانەی لەسەر ئەو پرسە ھەیەتی، لەگەڵ ھاوپەیمانان لەسەر ھێڵن، جگە لە پرۆژە یاسای چاکسازی، کە ئەویش رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە.
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: رۆڵی ھاوپەیمانان لە بەرهوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنین.
ئەمهریکا، بەریتانیان، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ھۆڵەندا ئەو 5 وڵاتەن، كە بەشدارن لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئێستا ھاوشێوەی وەزارەتەکانی دیکە، لە وەزارەتی پێشمەرگە 7 لیژنە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێکھاتووە و کارەکانیان بەردەوامە.
جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشمەرگە گوتی: ئێستا حەوت لیژنە لە وەزارەتی پێشمەرگە کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکەن.
یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە خاڵێکی سەرەکی ھێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمە. ئێستا ھەوڵی کردەیی بۆ یەکخستنەوەی ئەو ھێزانە دەستی پێکردووە، جگە لە ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە گرینگترینیان دامەزراندنی یهكهیهكی ژمێریاریە بۆ یەکەی 70 و 80ـی ھێزەکانی پێشمەرگە، چەندین جاریش لەسەر ئەو پرسە، ھاوپەیمانان ستایشی رۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و بەرەوپێشەوەچوونی پرۆسەی چاکسازیان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاندووە.