دۆمبه‌ڵان بووه‌ته سێناره‌ی داعش بۆ رفاندنی هاووڵاتییان
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له قه‌زای راوه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، پێنج هاووڵاتییان رفاند، كه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی دۆمبه‌ڵان چووبوونه ناوچه‌كه.
حوسێن عه‌لی، قائیامقامی قه‌زای راوه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، چه‌كدارانی داعش پێنج هاووڵاتیان له گوندی (مه‌دهه‌م)ی سه‌ر به قه‌زاكه رفاندووه، كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆمبه‌ڵان، كه به‌رهه‌مێكی خۆڕسكی به‌هارانه، چوونه‌ته ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی رفاندنی هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌چنه ئه‌و شوێنانه.
پێشتریش سێ گه‌نجی دیكه، له ناوچه‌كانی نێوان هیت و حه‌دیسه رفێندراون، كه به مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش داده‌نرێت.
ئ. م