دایكی كچه كوژراوه‌كه: مێركڵ سوزانام بۆ بدۆزه‌ره‌وه هه‌مووان پشتیان تێ‌كردووم
K24 - هه‌ولێر:
ورده ورده ورده‌كاریی كوشتنی كچه ته‌مه‌ن 14 ساڵانه ئه‌ڵمانییه‌كه ئاشكرا ده‌بێت كه ده‌گووترێت به ده‌ستی كوردێك به‌ناوی عه‌لی به‌شار، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر كوژراوه. پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه چیرۆكه‌كه‌ی گۆڕیووه‌و به هێمنی دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و باسی چۆنێتی كوشتنی و هه‌ڵاتنی له ئه‌ڵمانیا كردووه، ئه‌ڵمانه‌كانی دووچاریی توڕه‌ییه‌كی زۆر كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی وڵات له كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا كه ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دووچاری ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان داوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی مێركڵ بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی دۆسێیه‌كی دیكهشهوهیه كه ئه‌ویش هه‌ر په‌یوه‌سته به په‌نابه‌رانه‌وه و به‌زۆریی په‌یوه‌سته به گه‌نده‌ڵیی دارایی له ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران.
ئێستا كێشه‌كه‌ی عه‌لی باسی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ڵمانیایه و هه‌ر چه‌نده پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانی قسه له‌سه‌ر ورده‌كاریی ده‌ستگیركردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئه‌ڵمانیا ناكات، به‌ڵام رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی نوسیوویه‌تی "دیته‌ر رۆمان، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا خۆی هاتووه‌ته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و كچه ئه‌ڵمانییه‌ی له ئه‌ستۆدایه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین بكرێته‌وه و له ئه‌ڵمانیا دادگایی بكرێت.
بێڵد نوسیوویه‌تی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆی هاتووه‌ته هه‌ولێر تا گفتوگۆكانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده ئاسان بكات و به‌خێرایی بیگه‌ڕێننه‌وه ئه‌ڵمانیا".
هه‌ر ئه‌وه‌ش روویداوه‌و عه‌لی بهفڕۆكهیهكی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی لۆفتهانزا له هه‌ولێره‌وه برایه‌وه و دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرت. له‌وێشه‌وه ھێلیكۆپته‌رێكی پۆلیس هه‌ڵیگرتووه‌و بردوویه‌تییه‌وه بۆ ئۆفیسی پۆلیسی فیزبادن تا گوێ له قسه‌كانی بگرن و پاش ماوه‌یه‌ك راگرتنی بیبه‌نه به‌رده‌م دادگا.
تارق ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك كه هێزه‌كانیان له شاری زاخۆ رۆڵیان له ده‌ستگیركردنی عه‌لی هه‌بووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: "عه‌لی دوو جار قسه‌كانی گۆڕیوه، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه كه كچه‌كه‌ی خنكاندووه، به‌ڵام دواتر قسه‌كانی گۆڕیوه".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌لی به‌شار چیرۆكێكی جیاوازی بۆ لێكۆڵه‌ره‌وه كورده‌كان گێڕاوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "كچه‌كه هاوڕێم بووه و بووه به‌شه‌ڕمان و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی لێكردووم، منیش كوشتوومه" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆكیش هه‌مان چیرۆكی عه‌لی بۆ میدیاكان باسكرد.
عه‌لی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ لێشاوی په‌نابه‌راندا رووی كردووه‌ته ئه‌ڵمانیا. ئێستا تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و كوشتنی سوزانا فێڵدمانی ته‌مه‌ن 14 ساڵی له ئه‌ستۆدایه كه له نێوان 22 بۆ 23 مانگی ئایاری رابردوو له فیزبادنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ڵێت. به‌ڵام باوكی عه‌لی به كه‌ناڵی DWـی ئه‌ڵمانی گوتووه: "عه‌لی سه‌رخۆش بووه كاتێك رووداوه‌كه روویداوه، به ئاستێك سه‌رخۆش بووه رۆژی دوایی هیچ شتێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه بیرنههاتووهتهوه".
بارودۆخی رۆیشتنی عه‌لی و خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا پرسیاری زۆری وروژاندووه، ئه‌و گه‌نجه‌ی لای پۆلیس ناسراو بووه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی و 5 خوشك و برایدا به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدارانی كونسوڵخانه‌ی عێراق تیپه‌ڕیوون. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵین: "ئه‌و ناوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بوون، جیاوازن له‌و ناوانه‌ی له‌سه‌ر تكتی گه‌شته‌كه‌یان هه‌بووه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، دایكی كچه سته‌ملێكراوه‌كه له 22/5/2018 وه رۆژانه له رێگه‌ی فهیسبووكهوه توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیووه و به‌رده‌وام له‌باره‌ی دیارنه‌مانی كچه‌كه‌ی ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رلین گرتووه. رۆژی 1/6/2018 دوای هه‌فته‌یه‌ك له دیارنه‌مانی سوزانا راسته‌وخۆ په‌یامێكی ئاراسته‌ی مێركڵ كردووه‌و نوسیوویه‌تی: "داوای بههاناوهچوونت لێده‌كه‌م، چونكه من هه‌ست ده‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا و هاورێ و هاوكاره‌كانمان له ھێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان له ئێمه به‌رداوه".
به‌ڵام رۆژی 23/5/2018 له مۆبایلی كچه‌كه‌یه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ دایكی به زمانی ئه‌ڵمانی نووسراوه: "به‌دوامدا مه‌گه‌ڕێ، دوای دوو تا سێ هه‌فته‌ی دیكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه" هه‌ر به‌هۆی ئه‌و نامهیهشهوه دایكی سوزانا زانیوویه‌تی كچه‌كه‌ی له مه‌ترسیدایه و له‌وانه‌یشه كوژرابێت.
ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر سوزانا كراوه ته‌نانه‌ت ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای زۆر نیگه‌ران كردووه و گوتبووی: "ده‌بێت ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌وه‌یان بیربێت پێویسته ئه‌وه‌ی له توانایاندایه بۆ په‌یوه‌ستكردنی په‌نابه‌ره‌كان به كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانییه‌وه بیكه‌ن.
مێركڵ له په‌راوێزی لوتكه‌ی گرووپی G7 له كه‌نه‌دا گووتی: "ئه‌و نه‌هامه‌تییه تۆقێنه‌ره‌ی رووی له خێزانی قوربانییه‌كه كردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مووان داناوه، به‌تایبه‌تی من، هاوكاریی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا و ده‌زگا ئه‌منییه كوردییه‌كان زۆر زۆر باشه، كارێكی زۆرباشه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیر بكرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بیری هه‌موومان دێنێته‌وه كه پێویسته پرسی وابه‌سته‌كردنی په‌نابه‌ره‌كان به كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانییه‌وه زۆر به جددی وه‌ربگرین و پره‌نسیپه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان زۆر روون بێت".
مێركڵ ئه‌وه‌یشی گووت: "پێویسته له‌سه‌رمان سزای تاوانباره‌كه‌ش بده‌ین، چونكه ناتوانین پێكه‌وه بژین ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكانمان نه‌بن".
هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان زۆرێك له ئهڵمانهكانیشی دڵخۆش كردووه، له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی بێلد نوسیوویه‌تی: "له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویسته سوپاسی كورده‌كان بكات به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانیان كردوویانه و سه‌لماندوویانه كه خێران و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌كه‌ن. ئه‌وان هاوڕێی راسته‌قینه‌ی ئه‌ڵمانیان له‌و ناوچه‌ی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه".
پاوڵ رۆنتسهایمه‌ر له رۆژنامه‌ی بێلدا دا نوسیوویه‌تی "پێویسته سوپاسی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئه‌و تۆمه‌تباره به ئازادیی له چیاكان ده‌سوڕایه‌وه".
به‌ڵام دواجار رۆژی هه‌ینی 8/6/2018 هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان عه‌لی به‌شاریان ده‌ستگیركرد و رۆژی دواتر گه‌ڕێنرایه‌وه ئه‌ڵمانیا