شه‌ڕی نێوان دوو گونده‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر ئاڵۆزتر بوو
K24- هه‌ولێر:
ئاراس حه‌مه ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لەگونده‌كانی جەلکان و مەمکانی سنوری ناحیەی سەنگەسەر تەشەنە دەستێنێت و کوژراو و برینداری هێزە ئەمنیەکانی به‌دواوه بوو.
وه‌ك پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی پێكردووه، كێشه‌كه لەسەر پووش و پاوان ڕوویداوە و کەس و کاری هەردوو بنەماڵەكه خۆیان چەدار کردووە و بەدرێژایی شەوی ڕابردوو شەڕە تەقە لەنێوانیان ڕوویداوە.
بە وتەی پۆلیسی راپه‌ڕین، دوای کوژرانی کەسێکی تەمەن ۳٥ساڵ لەشەوی ڕابردوو، كه پیشەی پێشمەرگە بووه، ئەم بەیانیە ڕیشسپیانی هەردوو گوند دانیشتوون تاکو کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو کە چەند چەکدارێکی تێدابووە، تەقەی لەو هێزە ئەمنیانە کردووە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو گوندەکە لەوێ بوون، بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە و دوو پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد، ئێستا حەوت کەس لە هەردوولا دەستگیر کراون و هێزه ئەمنیەکان لەهەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی باردودۆخەکەن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنەماڵەی هەردوو گوندی جەلکان و مەمکانی سەر بەناحیەی سەنگەسەر لەسەر پوش و پاوان روویداوه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سێكی دیكه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه.
بەگووتەی پۆلیسی ناوچه‌كه، گومان دەکرێ کەسێکی دیكه‌ش كوژرابێت كه پێشتر لەلایەن ئه‌و بنەماڵەیەی کوژراویان هەیە دەستگیرکرابوو، به‌ڵام ھێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
گووتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین به كوردستان 24 راگه‌یاند: "كوژرانی كه‌سێك پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و دەنگۆی کوشتنی هاوڵاتییه‌کی دیكه‌ش هەیە بەڵام هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و چاوەڕوانی وردەکاریی زیاترین. هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی ڕوداوەکه بڵاوبوونەتەوە و لە هەوڵی کۆنترۆڵكردنی کێشەکەدان".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ڕه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
H.B