"دواى 34 رۆژ هێشتا توركيا نه‌يتوانيوه نه‌خشه‌ى شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بگۆڕێت"
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى عه‌فرين، له نێوان سوپاى توركيا و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه و له ئێستادا سوپاى سووريا و هێزه ميللييه‌كانى سوورياش هاتوونه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه. له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا كه يه‌كه‌ميان پشتيوانى ميليشياكانى ئه‌سه‌د ده‌كات، دووه‌ميان داكۆكى له حكومه‌تى ئه‌سه‌د ده‌كات، په‌يوه‌ستن به رووداوه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ 34رۆژه هێرشى سوپا و ميليشياكانى سه‌ر به توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وامه. تا ئێستا شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندى توركيا يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه. ره‌وشه‌كه زياتر به‌ره‌و ئاڵۆزى ده‌چێت. به تايبه‌تى دواى چوونى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆ ناو عه‌فرين و جێگيركردنيان له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا ببنه‌وه. ئه‌مه‌ش وايكردووه، زلهێزه‌كان به تايبه‌تى ئه‌مريكا و رووسيا به په‌له بێنه سه‌ر هێڵ و چاودێرى ره‌وشه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان‌دا ئه‌نجامه‌كان يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
توركيا چى ده‌وێت؟
توركيا، يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌زانێت و به تيرۆريست وه‌سفيان ده‌كات. بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌شده‌كات، بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى كوردى و هێزى كوردى له ناوچه‌كانى هاوسنوورى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا درووست ده‌كه‌ن. توركيا دژى هه‌ر بوونێكى كورد له ناوچه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه و رايگه‌ياندووه، هه‌رگيز رێگه ناده‌ن كيانێكى كوردى له باكوورى سووريا دابمه‌زرێت. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات كورد له منبج و ناوچه‌كانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فورات نه‌مێنن و پاشه‌كشێيان پێبكرێت بۆ رۆژئاواى فورات. هاوكات توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، كورد له عه‌فرين كه‌مينه‌يه و پێويسته رێگه نه‌درێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتى ئيدارى ناوچه‌كه‌يان له‌به‌رده‌ستدا بێت.
ماكس هۆفمان، شيكه‌ره‌وه له سه‌نته‌رى فۆر ئه‌مريكان برۆگرس، ده‌ڵێت: "توركيا زۆر نيگه‌رانه له گۆڕ‌انى هاوكێشه‌ى هێز له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و رژێمى سووريا. هه‌ر بۆيه بڕياريدا ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى دژى ناوچه‌ى عه‌فرين ئه‌نجامبدات، به مه‌به‌ستى گۆڕينى هاوكێشه‌ى هێز له ناوچه‌كه‌دا".
توركيا به ته‌نيا نييه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين، به‌ڵكو زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپ و ميليشيا ئيسلامى و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سوورياش شانبه‌شانى سوپاكه‌ى به‌شدارى شه‌ڕ ده‌كه‌ن له دژى هێزى يه‌كينه كوردييه‌كان.
كورده‌كان له لايه‌ن جه‌نگاوه‌ره بيانييه‌كانه‌وه پشتيوانى ده‌كرێن
له سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه، كاتێك يه‌كه‌م كاروانى پشتيوانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د گه‌يشته عه‌فرين، ره‌وشێكى نوێ هاتووه‌ته ئاراوه. له 2012ه‌وه ئه‌و ناوچه‌يه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى سووريادا نييه. هاتنى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ره‌وشه‌كه‌ى بۆ توركيا ئاڵۆزتر كردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پشتيوانييه ميديايى و ميللى و سه‌ربازييه‌ى له سوورياوه ده‌گاته يه‌كينه كوردييه‌كان، سه‌دان جه‌نگاوه‌رى بيانيش، به تايبه‌تى ئه‌وروپاييه‌كان به هۆى هه‌بوونى هه‌مان ئايدۆلۆژياى يه‌كينه كورده‌كانه‌وه خزاونه‌ته شه‌ڕه‌كه‌وه. بۆنموونه شه‌ڕڤانێكى وه‌ك ئوليڤيه لوكلانش، كه نازناوى كاندال برێزى لێنرابوو، له ريزى يه‌په‌گه به‌رگرى له عه‌فرين ده‌كرد و له 10ى ئه‌م مانگه‌دا به هۆى بۆمبابارانى توركياوه گيانى له‌ده‌ستدا.
هه‌ڵوێستى رووسيا:
رووسيا هه‌ڵوێستێكى ناڕوونى هه‌يه. له كاتێكدا هاوپه‌يمانى ئه‌سه‌د بوو، هه‌ژموون و ئاماده‌گى له عه‌فرين هه‌بوو. به‌ڵام رێگه‌ى دا سوپاى توركيا هێرشبكاته سه‌ر خاكى سووريا و سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاته پێشێل بكات. ئه‌مه له كاتێكدايه رووسيا به‌رده‌وام داواى پاراستنى سه‌روه‌رى سووريا و يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌ى ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، به هۆى چوونى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆ عه‌فرين، رووسه‌كان بۆچوونيان گۆڕاوه و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق دانووستان بكه‌ن بۆ كۆتايهێنان به ناكۆكييه‌كانيان. هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن، ديمه‌شق له‌گه‌ڵ كورده‌كان دانووستان بكات بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ ره‌وشى كورد له سووريادا.
ئه‌مريكا: دۆستى كورده و نايه‌وێت ئه‌نقه‌ره زيز بكات
واشنتن كه به پشتيوانى سه‌ره‌كى يه‌كينه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت؛ نايه‌وێت توركيا ئيستفزاز بكات و رووبه‌ڕووى ببێته‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا نه‌يتوانى رێگه له ئه‌نقه‌ره بگرێت هێرش نه‌كاته سه‌ر عه‌فرين، به‌ڵام ده‌يه‌وێت به‌ر به فراوانبوونى هێرشه‌كانى توركيا بگرێت و كارێك بكات توركيا نه‌توانێت روو له منبج بكات، كه پێگه‌يه‌كى ئه‌مريكاييه‌كانه.
هه‌رچه‌نده جياوازى له هه‌ڵوێسته‌كاندا هه‌يه، به‌ڵام هه‌ر لايه‌ك ده‌يه‌وێت قه‌يرانه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن و هه‌مووشيان ده‌يانه‌وێت به كه‌مترين زيان له شه‌ڕى عه‌فرين بێنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس24
ئ.ر