فڕۆكەخانەی بەسرە ھەواڵێكی وەزارەتی نەوتی عێراق رەتدەكاتەوە

"هیچ کارمەندێکی کۆمپانیا نەوتییەکان گەشتیان ئەنجام نەداوە"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە رایدەگەیەنێت، دەرچوونی هیچ کارمەندێکیان تۆمارنەکردووە کە لە کۆمپانیا بیانییەکانی نەوتیان کاردەکەن.

سەمیر یونس، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی واع-ی رایگەیاند: "گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە رێکخراو و ئاساییە، و دەرچوونی هیچ کارمەندێکی بیانی یاخود کارمەندێکی کۆمپانیا نەوتییەکانیان تۆمار نەکردووە."

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردبووە، کە کارمەندانی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان کارەکانیان جێهێشتووە، بەڵام سەرجەم كۆمپانیا بیانییەكانی دیكە لە كێڵگە نەوتییەكانی عێراق كار دەكەن  و دۆخی کێڵگە نەوتییەکان ئاسایی و سەقامگیرە.

ھ.م