نزیکەى ملیۆنێك دۆلاری دیكە بۆ خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەرجکردنى بڕى 947 ھەزار و 827، دۆلاری وەك شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى راگەیاند، كە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، لەو بڕە پارەیە 40 خوێندکارى تواناسازی سودمەند دەبن.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ماڵپەڕی وەزارەتەكەی راگەیاندووە: "دواى ئەوەى رەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى 30 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازیدرا، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى ليستى یەکەمى ساڵى 2018 شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: "ليستى يەکەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى لە ساڵى 2018، بڕەکەى بریتیە (947,827) نۆسەدو چل و حەوت هەزار و هەشت سەدو بیست و حەوت دۆلارى ئەمریکی، و تیایدا 40 خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەك لە زانکۆکانى جيهان سودمەند دەبن كە بەردەوامن لە خوێندن".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەی خستووەتەڕوو: "پێشوتر لە چەندیدن قۆناخى جيادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى 19 مليۆن دۆلارى بۆ خوێندكارانی تواناسازی خەرجکردووە".
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سهرجهم ئهو خوێندکارانەى بهرنامهی تواناسازی ئاگادار دهكات، كه ناویان له لیستی ژماره 1 ساڵی 2018 هاوپێچدا هاتووه و، ژمارهیان 40 خوێندکارە، خۆیان یان بریكارهكانیان (وهكیل) سهردانی ژوری ژماره 56 لهدیوانی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكهن بۆ وهرگرتنی چهكی سهرفكردنی شایستە داراییهكانیان.