ترەمپ یەخەی سعوودیە دەگرێت
K24 - ھەولێر
تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، سعوودییه لێكۆڵینه‌وه‌كانی له دۆسیه‌ی خاشقچی فراوانتر ده‌كات و به‌م زووانه‌ش ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن.
لە دوو تویتدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی شازادەی جێنشینی سعوودیە، سووربوونی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی دووپاتکردووه‌تەوە.
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، شازادەی جێنشینی سعوودیە محه‌مەد بن سەلمان رەتیکردووەتەوە كه هیچ زانیارییەکی هەبێت له رووداوەکەی کونسوڵخانەکەیان لە تورکیا.
سەرۆکی ئەمەریکا ده‌شڵێت، کە محەمەد بن سەلمان پێی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیەکی چڕ‌وپڕ و فراوانیان دەستپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی رۆژنامەنووسەکە و دەرەنجامەکان بەو زووانە ئاشکرا دەکرێن.
لەوبارەوە بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە ئاژانسی ئەسوشییەتد پرێسی راگەیاندووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان لە کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ پۆلیس بەڵگەی دەستکەوتووە کە کوژرانی جەمال خاشقچی دەسەلمێنێت.
ئەم ھەواڵە لەکاتێکدایە کە محەممەد ئەلعوتەیبی کونسوڵی سعودیە لە ئیستانبوڵ لەرێگەی فرۆکەوە گەراوەتەوە سعودیە.
له رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، جه‌مال خاشقچی، له كاتی چوونه بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، بێسه‌روشوێن بووه و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك هه‌واڵی له باره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ره‌خنه‌گره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه نازانێت.