دهۆك.. 5 كەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە

رەوانەی ماڵەوە كرانەوە

K24- دهۆك:

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، 5 كەس بە تەواوی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووەنەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ 5 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدرا، دوا ئەنجامەكان نیگەتیڤ دەرچوون و دەركەوت كە بە تەواوی لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

H.B