دادگای ئه‌وروپا په‌كه‌كه له لیستی تیرۆر ده‌هێڵێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژی پێنجشه‌ممه، دادگای باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌چوارچێوه‌ی لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا بهێڵێته‌وه.
دادگای باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه باره‌گاكه‌ی له لۆكسمبۆرگه، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ داواكارییه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان كرد، كه له دژی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌ش كردبوو.
دوای پێداچوونه‌وه‌ش بۆ ئه‌و داواكاریه‌ی په‌كه‌كه، دادگای ناوبراو بڕیاریدا، ئه‌و حیزبه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بهێڵێته‌وه.
له مانگی ئایاری ساڵی 2014، پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به دادگای باڵای ئه‌وروپا كرد و داوای كردبوو، ئه‌و رێككار و كۆت و به‌ندانه له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌یان هه‌ڵگرن كه ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.
له ساڵی 2002ـه‌وه ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
H.B