رۆژی وه‌رزشی كوردستانە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/04/2019 بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان به زنجیره‌یه‌ك چالاكی وه‌رزشی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی رۆژی وه‌رزشی كوردستان درا، زیاتر له 20 چالاكی له‌سه‌ر ئاستی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌رێوه ده‌چێت، له گرینگتیرن چالاكیشدا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، له یارییه‌كی تۆپی پێی دۆستانه‌دا له یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری ئه‌فسانه‌كانی پێشووی كوردستان و عێراق به یه‌ك ده‌گه‌ن
رێكخراوی Kurdistan Sports Dayـی كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی رۆژی وه‌رزشی كوردستان ده‌كات، له دهۆك به ماراسۆنێكی بایسكیلسواری ده‌ستی به چالاكییه‌كان كرد.
پاشان پێشبڕكێیه‌كی هۆكی سه‌رشه‌خته له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، دواتر له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له عه‌نكاوه یارییه‌كی تایبه‌ت به باسكه‌ی خاوه‌ن پێدوایستییە تایبه‌تەکان به‌ڕێوەده‌چێت..
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش، پێشبڕكێیه‌كی یاری بۆلینگ تایبه‌ت به کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئەنجام دەدرێت..
له دهۆك زنجیره‌یه‌ك چالاكی دیكه تایبه‌ت به كیك بۆكسینگ و بلیارد له رۆژی وه‌رزشی كوردستان به‌ر ێوه ده‌چێت.
له هه‌ولێری پایته‌خت ماراسۆنێك له‌گه‌ڵ پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی و پاڵه‌وانێتییه‌كی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به به‌شداریی ده‌یان وه‌رزشوان له رۆژی نیشتیمانی وه‌رزشی ده‌كرێن.
له رواندوز له رۆژی وه‌رزشی كوردستان یارییه‌كی تۆپی پێی كچان به‌ڕێوه ده‌چێت، له سلێمانیش یارییه‌كی تۆپی پێ ده‌كرێت، له زاخۆش پاڵه‌وانێتیه‌كی زۆرانبازی و گۆڕه‌پان و مه‌یدان به به‌شداریی ده‌یان وەرزشوان ئەنجام دەدرێت.
له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری فێستیڤاڵێكی وه‌رزشی تایبه‌ت به رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش ده‌ستپێده‌كات، پاشان له یه‌كێك له دیارترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌مڕۆ، یارییه‌كی ڕه‌گبی له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت.
ئه‌فسانه‌كانی كوردستان و عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره بۆ یه‌كه‌مجار به بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی وه‌رزشی كوردستان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی عێراق و كوردستان له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك بگه‌ن و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیش به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ده‌بێت.
قه‌ته‌ر یه‌كه‌م وڵات بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه رۆژی وه‌رزشی تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له ساڵی 2012ـه‌وه زۆرترین چالاكی وه‌رزشیی له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له قه‌ته‌ر چه‌ندان وڵاتی دیكه هاوشێوه‌ی قه‌ته‌ر رۆژێكیان دیاریكردووه بۆ رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش.