كوردستان24 ورده‌كارى ده‌ستكاريكردنى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياريدا، ده‌ستكارى بڕى پاشه‌كه‌وتى مووچه بكات، به جۆرێك كه‌مترين بڕى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، كه‌مترين رێژه‌ى پاره‌ى پاشه‌كه‌وتكراو داده‌به‌زێنرێت بۆ له %10ى مووچه و زۆرترينيشى ده‌گاته رێژه‌ى %30ى مووچه. ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر بۆ هه‌ندێك پله‌ى وه‌زيفى رێژه‌كه گه‌يشتبووه نزيكه‌ى له %70ى مووچه‌كانيان.
به‌و پێيه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌ى 500 هه‌زار دينار بێت، رێژه‌ى له‌سه‌دا 10ى مووچه‌كه‌ى پاشه‌كه‌وت بكرێت، ته‌نيا 50 هه‌زار دينارى لێ كه‌مده‌كرێته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له شوباتى 2016دا بڕياريدا بۆ هه‌رفه‌رمانبه‌رێك بڕێك له مووچه‌كه‌ى پاشه‌كه‌وت بكرێت.
به هۆى بڕينى بوودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له لايه‌ن حكومه‌تى به‌غداوه، هه‌رێمى كوردستان له 2014ه‌وه رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى دارايى بووه‌ته‌وه.
پێش نه‌ورۆز، حكومه‌تى عێراق بڕى 317 مليار دينارى وه‌ك بڕێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد و وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێميش رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان به بێ پاشه‌كه‌وتى مووچه پێويستى به 900 مليار ديناره، به‌ڵام به گوێره‌ى سيستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه، هه‌رێم پێويستى به 590 مليار ديناره بۆ دابينكردنى مووچه.
له‌و باره‌يه‌وه، نورى عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هاوئاهه‌نگى و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران به هه‌فته‌نامه‌ى (باس)ى راگه‌ياندووه، وه‌زاره‌تى دارايى خه‌ريكى ديراسه‌تێكه بۆ پرسى پێداچوونه‌وه‌ى مووچه به گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له ده‌ستى حكومه‌تدايه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، هێشتا رێژه‌ى پاشه‌كه‌وتكردن له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه و بڕيارى لێ نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن بڕياره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌ران بێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى چوار مانگى له ساڵى 2015 به هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌داوه‌ته مووچه خۆران و له 2016شدا كۆى گشتى ساڵه‌كه مووچه‌ى به پاشه‌كه‌وت داوه و له 2017شدا هێشتا 11 مانگى به پاشه‌كه‌وته‌وه داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام هێشتا مووچه‌ى مانگى 12ى نه‌داوه. بۆ 2018ش تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هيچ مووچه‌يه‌كى نه‌داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران.
به گشتى حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى ساڵێك و 11 مانگى به پاشه‌كه‌وته‌وه داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ى 8 مانگيشى به هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران.
ئ.ر