له‌مووسڵ باری له‌ناكاو راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری مووسڵ رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر بوونی ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی مینڕێژكراو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری راستی ئه‌و شاره، هێزه ئه‌منییه‌كان باری له‌ناكاویان له‌و شاره راگه‌یاند.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سایتی "به‌غداد الیوم"ـی راگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده له به‌ری راستی شاری مووسڵ زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه، كه ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی مینڕێژكراو هێنراوه‌ته شوێنێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت دووپاتیكرده‌وه، "دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ روویدا، ترس و نیگه‌رانی له ته‌واوی به‌ری راستی شاری مووسڵ بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان باری له‌ناكاویان راگه‌یاندووه".
پێشتریش دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی له شاری مووسڵ كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراو له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی ئه‌بو له‌یلا له گه‌ڕه‌كی مووسڵ جه‌دید، ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌و شاره رووبدات.
H.B