شه‌ڕ له عه‌فرین به‌رده‌وامه و تادێت سه‌ختتر ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ سووپای توركیا له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی بلبلێ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عه‌فرین به‌رده‌وامه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری شه‌ڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و سووپای توركیا له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی جندرێس، شیێ، بلبلێ، مابه‌تا، راجۆ به‌رده‌وامه. هه‌سه‌ده راشیده‌گه‌یه‌نێت، سووپای توركیا به چڕی ئه‌و ناوچانه تۆپباران ده‌كات، به‌ڵام هیچ پێشڕه‌وییه‌كی نه‌كردووه، هاوكات هه‌سه‌ده ڤیدیۆیه‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیای بڵاوكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌باره‌ت به ئاماری قوربانیانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری، جەواد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەفرین رایگەیاند، لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین، تا ئێستا 127 ھاوولاتی سڤیل شەھید بوونە و 168 كەسی دیكەش بریندار بوونە، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ئافره‌ت و منداڵن.