عه‌بادی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌زۆر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بسه‌پێنرێت.
عه‌بادی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و به به‌كارهێنانی هێز له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ناچار به‌و پرسه بكرێت، هێز به‌كارده‌هێنین.
عه‌بادی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان, به ئاڵۆزیی زیاتر و مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، رۆژی 25ی ئه‌یلوول، كه 10 رۆژ كه‌متری ماوه، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدات و گه‌لی كوردستان بڕیار له مافی چاره‌نووسی خۆی بدات و ريفراندۆمه‌كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش ئه‌نجام ده‌درێت.
وێڕای گوشاره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه بێ هیچ به‌دیلێك و گه‌ره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌كه دوابخات.