وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌زموونه‌كان، له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، تاقیكردنه‌وه‌ی ئایین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت دووباره تاقیكردنه‌وه‌كه بكرێته‌وه و خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به هۆی ئاشكرابوونی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئایین، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاره‌كانی ئاشكرابوونی پرسیاره‌كان ده‌كات.
وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریداوه، ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و قوتابخانانه جێبه‌جێ ده‌بێت كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقن، جگه له هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی، سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.