كەشناسی: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان لە نێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە ھەندێك ناوچە، ھەروەھا لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.
كەشناسی پێشبینی دەكات، كە سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك لە ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.